نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی

خواكوڕك

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 22/12/2016 یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌ 54 دۆلار و 16 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی ئه‌مرۆشدا به‌ 54 دۆلار و 46 سه‌نت بووه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ دوێنی چوار شه‌مه‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ 55 دۆلار و 87 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێه‌وكراوه‌، واتا له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ 24 كاتژمێر به‌رێژه‌ی %0.56 له‌ نرخی خۆی له‌ده‌ست داوه‌.

له‌م ماوه‌یه‌دا به‌هۆی ناسه‌قامگیری دۆخی سیاسی و ئابووری له‌ ولاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت به‌تایبه‌تی و جیهان به‌گشتی، نه‌وت زۆرترین رێژه‌ی نزمبوونه‌وه‌ و به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ دیوه‌.

Back to top button