په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هه‌ر زانكۆیه‌ك كرێی خوێندن كه‌م نه‌كاته‌وه‌ سزا ده‌درێت

 

دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریاندا كه‌ له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌ حكومی و ئه‌هلیه‌كان كرێی خوێندن كه‌مبكرێته‌وه‌ به‌ڵام تا ئێستا له‌ چه‌ند زانكۆ و په‌یمانگایه‌ك بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێنه‌كراوه‌، په‌رله‌مانتارێكی پارتیش رایده‌گه‌یێنێت ئه‌و زانكۆیانه‌ی كرێیه‌كه‌ كه‌م ناكه‌نه‌وه‌ سزا ده‌درێن.
گوڵستان نهێلی په‌رله‌مانتارله‌ فراكسیۆنی پارتی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنێ باڵا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی راگه‌یاندوه‌، پێشتر بڕیار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خوێندن له‌ قوتابخانه‌ و زانكۆ ئه‌هلییه‌كان دراوه‌، به‌ڵام دیاره‌ بڕیاره‌كه‌ وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كراوه‌ و به‌شێك له‌ زانكۆ و قوتابخانه‌ ئه‌هلییه‌كان پابه‌ندی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی خوێندنی ساڵانه‌ی قوتابیان نه‌بوونه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ گوتیشی، هه‌ر زانكۆیه‌ك پابه‌ند نه‌بێت به‌ داشكاندنی نرخی كرێی خوێندن، سزای به‌دواوه‌یه‌ و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

Back to top button