روونكردنەوەیەك لە خاوەن كۆمپانیای جەنگاوەر (بدرخان زراری)

دوای ئەوەی ئەوەی بۆ چەند جارێك لە پەیچەكانی سەر بە دەزگای زانیاری هەواڵێك بڵاو كرایەوە، كە گوایە خاوەن كۆمپانیا جەنگاوەر (بدرخان مورادخان زراری) لەلایان پاراستنی پارتی كوژراوە،  خاوەن كۆمپانیای جەنگاوەر لەروونكردنەوەیەكدا رایدەگەێنێت كە تەواوی ئەو هەواڵ و زانیاریانە دوورە لەراستەیەوە،  من هێشتا لەژیانم و دەشلێت بەڵێن دەدەم پێشمەرگەی بەئەمەكی رێبازی كوردیایەتی و سەرۆك بارزانیم

وەك لە روونكردنەوەكەدا هاتووە،  لەچەند پەیجێکی دیاری کراو و ئاڕاستەکراو  نزیک لەلایەنێکی سیاسی کە ئەو بوختانانە بەتەواوی موخابەراتی و بەرنامە داڕێژراون، بەڵام دیسان دڵنیایان دەکەینەوە ئێمە بەو نوسینە ترسنۆکانەتان نەشێلوو دەبین و نەهیچ کەس باوەڕ بە بوختانە بێ بنەماکانتان دەکات، ئێمە لەبنەماڵەیەک پەروەردەکراوین لەوەتەی هەین دەستمان بۆ شتێک درێژنەکردوە کەزیانی هەبێت بۆ خاک و خەڵکی کوردستان،  ڕۆژانێک ئامادەبووینە خاوەنی هیچ نەبین لەنیشتیمانێک قوربانیمان بەگیانمان بۆی داوە بەڵام شتێکمان نەکردووە جێگای نیگەرانی دۆستان و خزمان بێت، لەکۆتاییدا بەندە کوڕی پیاوێکە هەموو تەمەنی لەپێناو خاک و خەڵکی کوردستان کردە قوربانی ئەو هیچی نەویست و خاوەنی هیچیش نەبوو بەڵام هەتا مرد شانازی بەچەکی دەستی و ناوی پیرۆزی پێشمەرگایەتی دەکرد”.

هەروەها بەدرخان زراری لەكۆتایشدا دەنووسێت” جارێکی تر منیش هەمان بەڵێنی باوکم دووپات دەکەمەوە لەسەر هەمان ڕێبازی باوکم دەمێنمەوە هەتا مردن لەپێناو خاک و خەڵکی کوردستان دەمێنمەوە هەمیشە دەروێشێکی بەئەمەکی ڕێبازی کوردایەتی و ماڵی بارزان و هەمیشە پێشمەرگەیەکی دڵسۆزی سەرۆک بارزانی دەبم.

 

 

دەقی روونكردنەوەكەی بەدرخان زراری

بەناوی خودای گەورەو میهرەبان
ڕوونکردنەوە
سەرەتا لەناخی دڵمەوە سوپاسی هەموو ئەو خزم دۆستانە دەکەم کەلەپەرۆشیان پەیوەندیان پێوە کردم و دڵسۆزی خۆیان بۆمن سەڵماند،هەرچەند نەمدەویست ڕونکردنەوە بدەم لەسەر ئەو هەواڵ و زانیارییە درۆینانە کەلەسەرم نوسراوە زۆر بێویژدانانەو دوژمن کارانە، سەرەتا من لەوڕوانگەوە بێ دەنگیم هەڵبژارد بۆ ئەوەی بوختان چیەکانی پشت لاپتۆپ دڵیان بەخۆیان خۆش نەبێ کەئێمە دابەزین بۆ ئاستی نزمی ئەوان، من وا هەستم کرد ئێمە وەک خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی جەنگاوەر لەکاری بزنس سەرکەوتوو بوبین و پێمان وابوو ئەوە تەنها ململانیەکی ناو دنیای بزنسە، دۆڕاووەکان لەبەرامبەر شکستیان دەستیان بۆ ئەم بوختان و نوسینە بێ ناو شەرمنانە بردوە، بەڵام هەواڵە درۆینەکە پەرەی سەندوو لەچەند پەیجێکی دیاری کراوو ئاڕاستەکراو لەلایەن چەند پەیجێکی نزیک لەلایەنێکی سیاسی کە ئەو بوختانانە بەتەواوی موخابەراتی و بەرنامە داڕێژراون، بەڵام دیسان دڵنیایان دەکەینەوە ئێمە بەو نوسینە ترسنۆکانەتان نەشێلوو دەبین و نەهیچ کەس باوەڕ بە بوختانە بێ بنەماکانتان دەکات، ئێمە لەبنەماڵەیەک پەروەردەکراوین لەوەتەی هەین دەستمان بۆ شتێک درێژنەکردوە کەزیانی هەبێت بۆ خاک و خەڵکی کوردستان ڕۆژانێک ئامادەبووینە خاوەنی هیچ نەبین لەنیشتیمانێک قوربانیمان بەگیانمان بۆی داوە بەڵام شتێکمان نەکردووە جێگای نیگەرانی دۆستان و خزمان بێت، لەکۆتاییدا بەندە کوڕی پیاوێکە هەموو تەمەنی لەپێناو خاک و خەڵکی کوردستان کردە قوربانی ئەو هیچی نەویست و خاوەنی هیچیش نەبوو بەڵام هەتا مرد شانازی بەچەکی دەستی و ناوی پیرۆزی پێشمەرگایەتی دەکرد ،جارێکی تر منیش هەمان بەڵێنی باوکم دووپات دەکەمەوە لەسەر هەمان ڕێبازی باوکم دەمێنمەوە هەتا مردن لەپێناو خاک و خەڵکی کوردستان دەمێنمەوە هەمیشە دەروێشێکی بەئەمەکی ڕێبازی کوردایەتی و ماڵی بارزان و هەمیشە پێشمەرگەیەکی دڵسۆزی سەرۆک بارزانی دەبم ….
بدرخان مورادخان زراری
١٣-٢-٢٠٢٠
Back to top button