بانكی ناوه‌ندی هه‌ولێر: هه‌فته‌ی داهاتوو حكومه‌تی عێراق بڕیاری خه‌رجكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌ دات

 

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ كردووه‌، بڕیاره‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه‌ مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌، له‌ هه‌فته‌ی داهاتووش حكومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجیكردنی مووچه‌ی هه‌رێم ده‌دات.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ بانکی ناوەندی لە هەولێر رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هەفتەی داهاتوو بڕیاری خەرجکردنی پارەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە دەردەچێت.

شایه‌نی باسه‌ له‌ هه‌فته‌ی رابردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی كرد به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و بڕیاره‌ به‌رده‌وام بێت.

Back to top button