میدڵ ئای بەریتانی : ئەمریکا و عێراق کۆبوونەوەیەکی نهێنی گرینگیان ئەنجام داوە

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی “میدڵ ئیست ئای بەریتانی “لە هەفتەی ڕابردوودا و دوور لە چاوی راگەیاندنەجیهانییەکان کۆبوونەوەیەکی گرینگ لە نێوان نوێنەرانی باڵای ئەمریکا و عێراق ئەنجام دراوە .

 

سەرچاوەی هەواڵ باس لەوە دەکات ، لەم کۆبوونەوە نهێنیەدا واشنتۆن ڕازی بووە بەوەی بەشێک لە هێزەکانی لە عێراق بکێشێتەوە بە ڵام عێراق دەبێت بزانێت کشانەوە لە بنکەی سەربازی ( عەین ئەسەد ) هێڵی سوورە .

 

هاوکات گوتوویانە ئەمریکا لە زۆربەی ئەو ناوچانە دەکشێتەوە کە شیعە نشینن ، کە یەک لەو بنکانە ، بنکەی سەربازی بەلەد ە .

 

میدڵ ئیست ئای بەریتانی لە کۆتاییدا دەنووسێت سەبارەت بە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە بەغدا ، واشنتۆن بەڵینی داوە ژمارەی سەربازەکانیا ن کەم بکەنەوە، بەڵام پێویستە پاراستنی فڕۆکەخانەی بەغدا و باڵیۆزخانەکەیان هەر وا لە دەست دا بێت

Back to top button