سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆبوونەوە

لە بەردەوامی  کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆدا لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ لە جان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆبۆوە .

 

لەو کۆبوونەوەدا دوایین پێشهاتەکانی ناوچەیی و عێراق تاوتوێ کران و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە .

 

هاوکات باس لە هۆکارە گرینگەکانی مانەوەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق دەکات و دەڵێت بۆ شکستی تیرۆریستان و دابینکردنی ئاسایشی ناوچەیی مانەوەیان پێویستە .

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاس و پیزانینی خۆی ئاراستەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دەکات کە بەردەوام هەوڵێستی جیاوازیان بە رانبەر بە کورد هەبووە .

 

لە کۆتاییدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان با س لە کابینەی داهاتووی عێراق دەکات و دەڵێت پیویستە بە پێی مافەکانی دەستووری ڕیز لە قەوارەی هەرێمی کوردستان بگیرێت .

 

Back to top button