ئیسرائیل ئەنتی ڤایرۆسی کۆرۆنای دۆزییەوە

وەزارەتی زانستی پزیشکی ئیسرائیل هەرئێستا ڕایگەیاند ، زۆر نزیک بوونەوەتە لە دەستڕاگەیشتن بە ئەنتی ڤایرۆسی کۆرۆنا .

 

ئەو وەزارەتخانەیە لە تویتێکی فارسیدا کە رۆژی پێنجشەممە بڵاوی کردۆتەوە دەنووسێت ، بلیمەتانی پزیشکی لە وەزارەتی زانستی تەندروستی ئیسرائیل توانیویانە لە ماوەی نزیک بە سێ هەفتە واکسینێک لە دژی ڤایرۆسی کرۆنا بدۆزنەوە .

 

وەک لە تویتەکەدا هاتووە ، ئەو دژە ڤایرۆسە لە سەر باڵندەکان تاقی کراوەتەو سەرکەوتنی بە دست هێناوە ، هەر بۆیە لە دوای تێپەڕینی بواری یاسایی دەخرێتە ناوەندەکانی دەرمانی جیهانییەوە.

Back to top button