سەرۆكی یەكێتیی فڕۆكەوانی ‌و گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان: گەشتە ئاسمانیەکان بۆ کوردستان و بە پێچەوانەوە کەمی کردووە

دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان بڵاو بووەوە کە تا ئێستا ٦١ وڵاتی جیهانی گرتۆتەوە، زۆربەی وڵاتانی گەشتەکانی دەرەوەیان راگرتوو و سنورەکانیان بە رووی وڵاتانی. جیران راگرتووە، سەرۆكی یەكێتیی فڕۆكەوانی ‌و گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان رایدەگەیێنێت گەشتە ئاسمانیەکانی هەرێمی کوردستان کەمی کردووە.

لاوەند مەموندی، سەرۆكی یەكێتیی فڕۆكەوانی ‌و گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان لەو بارەیەوە رایگەیاندووە، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان کاریگەری لەسەر کەم کردنەوەی  گەشتە فرۆكەوانییەکان لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ دەرەوە و بەپێچەوانەشەوە زیادی کردووە.
سەرۆكی یەكێتیی فڕۆكەوانی ‌و گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان راشیگەیاندووە، “ئەو گەشتانەی كە هەیە گەڕانەوەی كەسەكانە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونیان، نەك بۆ گەشتووگوزاری  دەكرێت بڵێین گەشتەكان 80% كەمیكردووە، “.
سەرۆكی یەكێتیی فرۆكەوانی ‌و گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، بۆ پشووەكانی نەورۆز زۆرینەی گەشتەكان هەڵوەشاونەتەوە.
Back to top button