پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاووڵاتیان زیاد دەکرێت

لەگەل بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما خواست لەسەر کارەبا کەمی کردووە ئەمەش بووەتە هۆی زیاد بوونی کارەباو گوتەبێژی وەزارەتی کارەباش رایدەگەیێن کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاد دەبن.
ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا لەوبارەیەوە رایگەیاندووە، “تازستانی ساڵی داهاتوو گرفتی گەورەمان نابێت لە پێدانی کارەبا و لەسەرەتای ئەم مانگەوە رۆژ لەدوای رۆژ پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاددەبێت، ئیتر هە”.
هەروەها گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا گوتیشی، “رۆژانە لە هەموو هەرێمی كوردستاندا بەشێوەیەكی گشتی زیاد لە 13 كاژێر كارەبای نیشتمانی هەیە، ئێستا سەرەتای باشبوونی كارەبا دەركەوتووە “.
لەبارەی خستنەگەڕی وێستگەکانی کارەبا ئومێد ئەحمەد گوتیشی”ئێستا وێستگەی خەبات كە نزیكەی 200 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنێت‌، لەكاردا نییە. بە كاركردنەوەی پێدانی كارەبا زۆر لەوەی ئێستا زیاتر دەبێت، ئێستا سەرقاڵی ئەوەین ئەو وێستگەیەش بخینەوە كار”.
هەروەها ئێستا بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان نزیكەی سێ هەزار و 300 مێگاواتە ‌و خواستیش نزیكەی شەش هەزار و 500 مێگاواتە.
Back to top button