وەزارەتی تەندروستی: ئەمرۆ لە هەرێمی كوردستان هیچ حاڵەتێك تۆمار نەكرا
لەراگەیاندراوی ژمارەی 15ی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستاندا هاتووە” لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٩٨) پشکنین ئەنجامدرا کە گشت دەرنجامەکان نێگەتیڤ بوون”.
لە راگەیاندراوێكدا كە بە ژمارەی 15 خراوەتە روو، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان راگەیاندووە” ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەرەنتینەکان بوون (٣١٨٦) هاوڵاتین لە (٢٩) شوێنی جیاواز کە لەئێستادا تەنها (٨٩٣) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (٢٢٩٣) هاوڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە.
دەقی راگەیاندراوەكە….
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (١٥)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ گەڕان و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش :
1. ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەرەنتینەکان بوون (٣١٨٦) هاوڵاتین لە (٢٩) شوێنی جیاواز کە لەئێستادا تەنها (٨٩٣) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (٢٢٩٣) هاوڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە.
2. لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٩٨) پشکنین ئەنجامدرا کە گشت دەرنجامەکان نێگەتیڤ بوون.
3. کۆی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان تەنها (١٩) حالەتە، لەنێویاندا (١) مردن هەیە و (١) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە وە هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان و باری تەندروستیان جێگیرە.
جەخت دەکەینەوە کە هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن بەتایبەتی نەڕۆیشتن بۆ شوێنی قەلەبالغ و بەرنەکەوتن لەگەڵ کەسانی دیکەو بەردەوام دەست شوشتنی تەندروست هەروەها پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) لەکاتی پێویستدا.
وەزارەتی تەندروستی .
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٢ی ئازاری٢٠٢٠