كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان: دەبێت هەموومان لەرێكارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە فێربین

 

رێكارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پاراستنی هاوڵاتیان لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا بۆتە جێگای ئاماژەی وڵاتانی جیهان و تەندروستی حیهانی لەو بارەیەوە كونسوڵی گشتی ئەمریكا دەلێت دەبێت لە حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە فێربین”.

لە راگەیاندراوێكدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاوی كردۆتەوە، كونسوڵی گشتی ئەمریكا دەنووسێت” حکومەتی هەرێمی كوردستان ڕێکاری زۆر باشی گرتوەتەبەر بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، پاراستنی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان لەو ڤایرۆسە”.

هەروەها دەشنووسێت، چونكە حكومەتی هەرێمی كوردستان باش دەزانێت ئەگەر بڵاوببێتەوە چی ئەنجامێکی مەترسیداری  دەبێت، بۆیە پێویستە ئێمەش لێی فێربین. دەستخۆش لە حکوومەتی ھەرێم دەكەین بۆ ئەو ڕێکارە گرینگانە”.

Back to top button