نەخۆشخانەی پێشمەرگە دەنگۆیەک بە درۆ دەخاتەوە

 

رەفعەت مزووری به‌رێوه‌به‌رى كارگێرى نه‌خۆشخانه‌ى پێشمه‌رگه‌، لە لێدوانێکدا بۆ راگەیاندنەکان ، ڕەتی دەکاتەوە نەخۆشخانەکەیان پڕ بووبێت لە نەخۆشانی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا .

 

لە چەند رۆژی ڕابردوودا لە چەند کەنالێکەوە هەوالێکی بێبنەما  بڵاو کرایەوە کە گۆیا حکومەت ئاماری ڕاستی تووشبووانی کۆرۆنا دەشارێتەوەو لە نەخۆشخانەی پێشمەرگە ڕاگیراون  بۆ چارە سەر .

 

مزووری هاوکات باس لەو دەکات لە ئێستادا 16 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی پێشمەرگە بوونیان هەیەو باری تەندروستیشیان تا ڕادەیەکی باش جێگیرە .

Back to top button