باشلە داوا دەکات پێداچوونە بە چۆنیەتی گەمارۆی سەر وڵاتاندا بکرێتەوە ، بە تایبەت ئێران

 

میشەل باشلە ، کۆمیساریای مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات پێداچوونەوە بۆ گەمارۆی سەروڵاتان بکرێتەوە ، یەک لەو وڵاتانەش ئێرانە .

 

بە پێی هەواڵی ئاژانسی فەڕەنسی میشەل باشلە رۆژی سێشەممە گووتی بە لەبەرچاوگرتنی تەشەنە کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان وا باشە پێداچوونەوەیەک بۆ گەمارۆی سەر وڵاتەکان بکرێتەوە بە تایبەت ئێران ، بۆ ئەوەی ئەو وڵاتانە لە بواری دەرمان و پێداویستییە پزشکییەکانەوە بتوانن بە هاوولاتیانیان ڕابگەن .

 

لە بەشێک لە قسەکانیدا باشلە دەڵێت لەو کاتەدا پاراستنی تەندروستی جیهانی وەک دابین کردنی مافی مرۆڤ وایە و پێویستە گیانی ملیۆنان مرۆڤ بپارێزین ، بۆیەش دەبێت گەمارۆکان سووک بکرێن و بەشی داودەرمان ڕیگە پێدراو بێت .

Back to top button