سێ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

لە نوێترین زانیاری سەبارەت بە تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ، سێ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون ، کە لەپارێزگای دهۆك و شارۆچكەی ئامێدین..

 

دەرئەنجامی نوێ

 

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19

دەستنیشانکران، کە دوو پیاوی تەمەن (19) و (21) ساڵان لە شاری دهۆک و ئامێدی و ئافرەتێکی تەمەن (70) ساڵ لە قەزای دەربەندیخانە، هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون.

 

وەزارەتی تەندروستی

28 ئازار 2020

Back to top button