وەزیری تەندروستی عێراق : ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مانگی پێنج لە ناو دەچێت
جەعفەر عەلاوی وەزیری تەندروستی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی فەرمی حکومەتی عێراقی دەڵێت لە کۆتاییەکانی مانگی 5 ی 2020 پەتا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراقدا لە ناودەچێت .
عەلاوی بەو روونکردنەوەیە داوا لە هاووڵاتیانی عێراقی دەکات پابەندی ڕێنماییەتەندروستییەکان بن و یاسای قەدەغە پێشێل نەکەن .
هاوکات ڕای وایە کاتێک لە مانگی 5 دا کۆتایی بە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا دێت کە هاووڵاتیان سەتاسەت ڕەچاوی یاساکانی قەدەغەی هاتوو چۆ و رێنماییە تەندروستییەکان بن .
بە پێی ئامار تا ئێستا 728 کەس لە عێراق ، بە هەرێمی کوردستانیشەوە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون .