سریەی بەرگری کیمیاوی پێشمەرگە : بڵاو کردنەوەی گازی سارین دوورە لە راستی

سریەی بەرگری کیمیاوی پێشمەرگە لە ڕاگەیاندراوێکدا هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە گۆیا لە 48 کاتژمێری داهاتوودا زلهێزان لە عێراق و ئێران گازی سارین دەڕشێنن ، ئەوە درۆیەکی شاخدارە .

 

 

هاوکات سریەی بەرگری کیمیایی روونی دەکاتەوە گازی سارین گازێکی کیمیاویە، بەشێوەی شل و غازیش ھەیە، کاریگەری لە سەر دەمار و مێشک (ئەعساب)ی مرۆڤ دەبێت ، ئەم گازە بە  چەکێکی کیمیاوی دادەندرێت لە بواری سەربازیدا و قەدەگەی یاسایی هەیە ، لەسەر ئاستی جیھان بە چەکێکی کۆمەڵکوژ دادەندرێت.

 

 

 

سریەی بەرگری کیمیاوی پێشمەرگە دەشڵێت، لە ساڵی ١٩٣٨ لە ئەڵمانیا بۆ یەکەم جار دۆزرایەوە  و پێناسەکەشی بەم سێوەیە ،

 

گازی سارین بێ بۆن و بێ تام و بێ رەنگە، لە ھەوا قورسترە و لە شوێنە نزمەکان دەمێنێتەوە، توانای بڵاوبوونەوەی زۆری نییە،یەک لە رێکاری خۆپاراستنیش لەم گازە چوونە سەر بەرزاییەکانە نەک مانەوە لە ماڵەوەدا .

 

لە بەشێکی تریشدا وەک پێناسەی ئەو گازە دەنووسێت ، ھەڵمژینی ئەم گازە یان بەر پێست کەوتنی دەبێتە ھۆی تێکدانی مێشکی مرۆڤ، و وەستانی دڵ و کۆئەندامی ھەناسە، نیو میلیگرام بەسە بۆ کوشتنی کەسێک.

 

 

لە بەشێکی تری ڕاگەیاندراوەکەدا باس لە پێناسەی بەرکەوتووانی ئەو گاز دەکات و دەنووسێت

شەلەل، گرژبوونی ماسولکە، ژانە سەرێکی زۆر، فراوانبوونی بیلبیلەکانی چاو، ئارەقەکردن، تشنج، کۆکە و تەنگە نەفەسی، ئاوی لووت و فرمێسکی جاو، سوتانی پیست، مێزکردن و سکچوون و ڕشانەوە، خێرایی لێدانی دڵ … لە ئەنجامی ھەموو ئەم کاریگەریانە، دەبێتە ھۆی مردنی مرۆڤ و گیانلەبەران.

 

 

لە کۆتاییدا سریەی بەرگری کیمیاوی، گازی سارین وەک کۆرۆنا لە کەسێکەوە بۆ کەسێکیتر ناگوازرێتەوە ، ئەگەر بێت و بەر شارێک کەوێت زیندەوەر لەو شارەدا نامێنێت .، بۆیەش دەنگۆکان دوورن لە راستی .

 

 

Back to top button