بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی: 11 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەوە

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، 11 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەوە.

تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی لە سلێمانی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبونەتەوە گەیشتە 62 کەس و 33 توشبووش لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.

بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە هەرێمی کوردستان چاکبوونەتەوە، لە کۆی 232 کەس، گەیشتە 85 کەس.

Back to top button