له‌ ئیسپانیا ژنێكی ته‌مه‌ن 101 ساڵ چاك بووه‌و و دكتۆرێكیش ده‌ڵێت ده‌مه‌وێت ئه‌و هیوایه‌ لای هه‌موو كه‌س هه‌بێت كه‌ كۆرۆنا چاره‌سه‌ری هه‌یه‌

دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهاندا بڵاو بووه‌وه‌ وڵاتانی ئه‌وروپا له‌ نێویشیدا وڵاتی ئیسپانیا زۆرترین تووش بوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا تۆمار كرا، له‌ رووداوێكی نوێ و جێی سه‌رنجی میدیاكاندا ئه‌مڕۆ  ژنێكی تەمەن 101 تووشی كۆرۆنا بووە و لە نەخۆشخانەیەكی ئیسپانیا چارەسەری پێویست بۆ كراوە، توانیویەتی ڤایرۆسەكەدا بپەڕێنێت.

تیمه‌ ته‌ندروستیه‌كانی ئیسپانیا رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ دوای چاكبوونەوەی ژنه‌ به‌ ساڵداچووه‌كه‌ لە نێو چەپڵەی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی رەوانەی ژوورەكەی خۆی و لەوێشەوە رەوانەی ماڵەوە كرایەوە.

دواتر رایانگه‌یاند كه‌ پزیشكێكی ئیسپانی دەستی پیرەژنەكەی گرتووە و دەڵێت دەمەوێت ئەم هیوایە لای هەموو كەسێك هەبێت و هەموو بزانن كە كۆرۆنا چارەسەری هەیە.

Back to top button