وهزارهتى تهندروستى: 3 كهسى دیكه له دهۆك تووشى كۆرۆنا بوون
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان کەمێك پێش ئێستا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “٣ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک تۆمارکرا، کە دایک و باوکێک و منداڵیکن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، منداڵەکە تەمەنی تەنها ١٠ مانگە و دایك و باوکەکە تەمەنیان ٣١ ساڵە و سەرجەمیان لە بەریتانیا گەراونەتەوە.
ئەمڕۆ سێ شەممە ٨ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا، ٥ حاڵەت لە هەولێر و ٣ حاڵەت لە دهۆك.