وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە  

 

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە روونکردنەوەیەکدا هەموو ئەو هەواڵانە ڕەت دەکاتەوە کە لە هەندێک پەیج دا بە ناوی ئەوانەوە ڕاگەیاندراو بڵاو کراوەتەوە کە گۆیا لە مانگی ڕەمەزاندا دەرگای مزگەوتەکان دەکرێنەوە .

 

 

دەقی  روونکرنەوەکە

 

لەھەندێ پەیج و ئەکاونتی جیای تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بەناوی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی باس لەکردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان لەمانگی رەمەزانی پیرۆز دەکەن ھەروەھا لێدوانی جیاو ناراست بەناوی وەزارەتمان بڵاوودەکرێتەوە،

لێرەوە رایدەگەێنین کە سەرلەبەری ئەم ھەواڵ و وتانە دوورن لە راستیەوە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەھەر کەس و لایەنێک بە پەرۆشترە بۆکردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان بەڵام لەئێستادا پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی گیانی ھاوڵاتیانی ئازیز کاری لەپێشینەی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە.

ئەم بابەتانەش پەیوەست نین بە بەبریاری وەزارەتێک  بەڵکو  لێژنەی باڵای رووبەرو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەحکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی بەرەچاوکردنی باش بوونی ژینگەی تەندروستی بریار لەسەر ئەم بابەتانە دەدەن، لێرەوە رایدەگەێنین ھەر کەس و لایەنێ  لێدوان بەناوی وەزارەتمانەوە بڵاو بکاتەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر

 

وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی

١٢⁄٤⁄٢٠٢٠

Back to top button