سه‌رۆك حزبێك له‌ توركیا به‌ هۆی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌یستدا

دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهاندا بڵاو بووه‌وه‌ توركیا یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ زۆرترین تووش بووی تێدا تۆماركراوه‌، هه‌روه‌ها تا ئێستا نزیك به‌ چوار هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ له‌ نێویشیاندا سه‌رۆكی حزبێكی توكیا هه‌یه‌.

میدیاكانی توركیا رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئەمڕۆ سێشەممە ، بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە حەیدەر پاشا، سەرۆکی حزبی “تورکیای سەربەخۆ” گیانی لەدەستدا.

ئاشكراشایانكردووه‌ كه‌ حەیدەر پاشا دوێنێ، دووشەممە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری ترابزۆنی باکووری رۆژهەڵاتی تورکیا، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

حەیدەر پاشا یەکێک بوو لەپاڵێوراوانی هەڵبژاردنی ساڵی 2011 ی تورکیاو ساڵی 1947 لە شاری ترابزۆن لەدایکبووەو مامۆستایش بووە لەزانکۆی باکۆ لەئازەرباینجان.

Back to top button