سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید عەلی میلی دەکات

سەرۆك بارزانی بەبۆنەی کۆچیی دوایی خاتوو بەدیعە حەسەن ساڵح، هاوسەر و دایکی سێ شەهید، پەیامێکی هاوخەمی ئاراستە بنەماڵەی کۆچکردوو دەکات ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

خانەوادەی بەڕێزی شەهید عەلی میلی
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو بەدیعە حەسەن صاڵح، هاوسەری شەهید عەلی میلی و دایکی شەهیدان خەتاب و ڕەشاد و ڕەحمان ـمان پێگه‌یشت.

ئەو خانمە، وەک هاوسەری شەهید و دایکی سێ شەهید، یەکێکە لە نموونە بەرزەکانی خۆبەختکردن و قارەمانێتیی ئافرەتی کورد و مایەی شانازیی گەلەکەمانن.

سه‌ره‌خۆشی له‌ خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزم و ئاشنایانتان دەكەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

‌لە‌ خوای گه‌وره‌ داواکارین گیانی بەدیعە خانم بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامییش بەھەموولایەك ببه‌خشێت .

انا للە وانا الیە راجعون

مسعود بارزانی
١٥ـی٤ـی٢٠٢٠

Back to top button