كریستیانۆ رۆناڵدۆ یۆڤێنتۆس جێدێڵێت؟

دوای ئه‌وه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی به‌ره‌و یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی جێهێشت، چه‌ند جارێك باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌و یانه‌یه‌ دڵخۆشنیه‌، ئه‌مه‌ش به‌ دیاریكراوی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بوو بۆ مه‌درید له‌ كاتی یاریی كلاسیكۆ، به‌ڵام كه‌سایه‌تیه‌كی نزیك له‌و یاریزانه‌ باسی ئه‌م هه‌واڵه‌ی كرد و راستیه‌كانی ئاشكرا كرد.

رۆی ئه‌لڤێس، سه‌رۆكی یانه‌ی مادێرا بۆ گۆڵی جیهانی قسه‌ی كردووه‌ و گوتویه‌تی:”كریستیانۆ له‌ یۆڤێنتۆس زۆر دڵخۆشه‌ و پێم وانییه‌ پلانی هه‌بێت یانه‌ ئیتاڵیه‌كه‌ جێبهێڵێت”.

كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی نزیك له‌ كریستیانۆ له‌ درێژه‌ی قسه‌كانی هیوای خواستووه‌ و ئاره‌زوو ده‌كات، CR7 زیاتر له‌ یۆڤی بمێنێته‌وه‌ و نازناوی سكۆدیتۆ، چامپیۆنزلیگ و باڵۆندۆر له‌گه‌ڵ خانمه‌ پیره‌كه‌ به‌ده‌ستبهێنێت”.

Back to top button