له‌ساڵی نوێ دوو كۆنسڵخانه‌ی ئه‌وروپی و ئاسیایی له هه‌ولێر ده‌كرێنه‌وه
خواكوڕك
فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ وڵاتێکی ئەوروپی و وڵاتێکی ئاسیایی کونسوڵخانە لە هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.
به‌پێی زانیاریه‌كانی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌روه‌ی هه‌رێم، له ێستا 34 وڵات پەیوەندیی فەرمییان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە، کە 30 لەوانە کونسوڵگەری گشتی، کونسوڵگەری و نووسینگەی باڵیۆزخانەیان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
فەلاح مستەفا رایده‌گه‌ینیت، نەمسا کە وڵاتێکی ئەوروپییە، له ئێستادا نووسینگەی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان هەیه، بەڵام بڕیاری داوە کونسوڵخانە بكاته‌وه و چاوەڕێی رێکارەکانن لە باڵیۆزخانەی نەمسا لە عێراق.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی بەرنامەیەکی کەناڵی (کوردستان 24) دا ئه‌وه‌شی ئاشكراركرد، هه‌روه‌ها وڵاتی ئەرمینیا بڕیاری داوە باڵیۆزخانە لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە و چاوەڕێی کردنەوەین.