ڕاگەیندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

 

له‌ چوارچێوه‌ی رێككاره‌كانی رێگری له‌ ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ، ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یێندراوێكی نوێی بڵاو كرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ی لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێردا هاتووه‌: ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەڕەچاووکردنی دوخی تەندروستی و جێ بەجێ کردنی ڕێنماییەکان و کەمترین بەریەکەوتن و گردبوونەوە، دیراسەی ئامادەکارییەکان دەکات بۆ کردنەوەی هەردوو ناوچەکانی پیشەسازی باکوور و باشوری هەولێر لە 2020.4.21، بەم مەرجانەی لای خوارەوە.

-نابێت هیچ چێشتخانەیەک و چایەخانەیەک و شوێنەکانی نوێژکردن و ئەو شوێنانەی کە خواردن و خواردنەوەیان لێ دەفرۆشێرێت کاروەبێت.
-پێویستە دوکاندار و فیتەرەکان، مۆڵەتی فەرمی کارکردنییان لە هەردوو ناوچەی پیشەسازی هەبێت.
-تەنها ئەوانە دەتوانن ئۆتۆمبێلەکانیان لە هەردوو ناوچەی پیشەسازی باکوور و باشور ببەن بۆ چاککردنەوە کە بەپێی خشتەی پەسندکراوی پارێزگای هەولێر ڕێگە پێدراون بۆ هاتووچۆ.

 

 ده‌قی ڕاگەیندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

بەمەبەستی دیراسەکردن و داڕشتنی خشتە و بەرنامەی کاری نوێ بۆ ئەو شوێنانەی کە تاوەکو ئێستا نەکراوەتەوە و ئەنجامدانی ئاسانکاری بۆیان بەپێی پێویست و بەپلانێکی گونجاو و بە ڕەچاووکردنی دوخی تەندروستی و جێ بەجێکردنی ڕێنماییەکان، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2020.4.18 بەسەرپەرشتی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆبۆبوونەوەیەکی سازدا.
کۆبوونەوە گەیشتە ئەم بڕیارانەی خوارەوە:

1-ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەڕەچاووکردنی دوخی تەندروستی و جێ بەجێ کردنی ڕێنماییەکان و کەمترین بەریەکەوتن و گردبوونەوە، دیراسەی ئامادەکارییەکان دەکات بۆ کردنەوەی هەردوو ناوچەکانی پیشەسازی باکوور و باشوری هەولێر لە 2020.4.21، بەم مەرجانەی لای خوارەوە.

-نابێت هیچ چێشتخانەیەک و چایەخانەیەک و شوێنەکانی نوێژکردن و ئەو شوێنانەی کە خواردن و خواردنەوەیان لێ دەفرۆشێرێت کاروەبێت.
-پێویستە دوکاندار و فیتەرەکان، مۆڵەتی فەرمی کارکردنییان لە هەردوو ناوچەی پیشەسازی هەبێت.
-تەنها ئەوانە دەتوانن ئۆتۆمبێلەکانیان لە هەردوو ناوچەی پیشەسازی باکوور و باشور ببەن بۆ چاککردنەوە کە بەپێی خشتەی پەسندکراوی پارێزگای هەولێر ڕێگە پێدراون بۆ هاتووچۆ.
-لەکاتژمێر (8)ی بەیانی تاوەکو (2)ی دوا نیوەڕۆ هەردوو ناوچەی پێشەسازی باکوور و باشور کراوە دەبێت، هاتووچۆی دوکاندار و فیتەر و بەردەستەکانییان بەم شێوەیە دەبێت، چوون بۆ کار کاتژمێر (7) بۆ (8)ی بەیانی، گەڕانەوە کاتژمێر (2) بۆ (3)ی پاش نیوەڕۆ.
-سەبارەت بەو شوێنانەی کە تاوەکو ئێستا بە داخراوی ماونەتەوە بەتایبەتی ئەو شوێنانەی کەوتوونەتە ناو بازنەی شەقامی (30)مەتری و تەکسی و کاروباری بازرگانی، کۆبوونەوە بڕیاریدا، تایبەت بە دیراسەکردنی ئەو پرسە ڕۆژی 2020.4.21 ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر کۆدەبێتەوە و بڕیاری پێویست لەو بارەیەوە دەدات.

2-هەموو ئەوانەی ڕەزامەندیی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان هەیە بۆ گەڕانەوە لە پارێزگاکانی ترەوە بۆ ناو سنووری پارێزگای هەولێر، لە 2020.4.20 هەرکەسێک لە هەر دەروازەیەکەوە بێتەوە نێو سنووری پارێزگای هەولێر، پشکنینی کۆرۆنای بۆ ئەنجامدەدرێت، ئینجا دێتەوە ناو هەولێر.

3-هەموو ئەو شوێنانەی کە ڕەزامەندی کارکردنییان پێدراوە لەلایەن ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، پێویستە تەواوی مەرجە تەندروستییەکان جێ بەجێ بکەن لە بەستنی دەمامک و دەستکێش و دروست نەکردنی قەرەباڵغی، بۆ ئەو مەبەستە تیمەکانی شارەوانی ڕاسپێردراون، هەرکەس و لایەک پابەند نەبێت، ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر و شوێنەکانیان دادەخرێت.

4-داوا لە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکەین بەپێی ئەو ڕێنمییانەی لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگا و قایمقامیەتەکان دەرچوون پابەند بن، چونکە هێشتا ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیدارە، بۆئەوەی هەموو لایەک سەلامەت و تەندروست بن، تکایە لە ماڵەکانتان بمێننەوە و بۆکاری زۆر پێویست نەبێت مەینە دەرەوە.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
2020.4.18

Back to top button