واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی دیاریكرا

وا بڕیاره‌ سبه‌ی چوار شه‌ممه‌ 22-4-2020 هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ ھه‌ولێر كۆببنه‌وه‌ .

له‌مباریه‌وه‌ سۆران جه‌مال تاھیر، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاندووه‌ كه‌ سبه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی له‌ ھه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه‌ و گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان و دوایین گۆڕانكاری و پێشھاته‌كانی ناوخۆ و ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ھه‌ردوولا شاندیان بۆ كۆبوونه‌وه‌ پێكھێناوه‌ و ئاماده‌كاری ته‌واویش كراوه‌.

رۆژی یەك شەممە، مەکتەبی سیاسیی پارتی بە سەرپەرشتیی سەرۆك بارزانی کۆ بووەوە و دواتر مەحموود محەمەد ، گوتەبێژی مەکتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند، لەو کۆبوونەوەیەدا تاوتوێی دوایین پێشهاتە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان و پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و ئەو رێککارانەی حکوومەت گرتوویەتییە بەر، کراوە.

Back to top button