کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ جارێکی دیکە یاساکان دەشکێنێت و هەرا دەنێتەوە

ڕۆژنامەی (کۆرێری دیللۆ سپۆرت)ی ئیتالی بڵاویکردوەتەوە کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە بۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی کچی خوشکەکەی لە یەکێک لە ڕێستوڕانتە گەورەکانی پورتوگال لەگەڵ زیاتر لە 20 کەسی خێزانەکەیان کە دایکی و هاوسەرو خوشەویستەکەشی لەگەڵ دابوون، جارێکی دیکە یاساکانیان شکاندوە، کە داوا دەکات نابێت لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە تێکەڵی هەبێت، ئەوەش هەرایەکی زۆری ناوەتەوە و ڕەخنەی زۆریش ئاارستەی ڕۆناڵدۆ کراوە بەوەی کە ئەو خۆی یاساکانی وڵاتەکە دەشکێنێت و لە لایەکی دیکەشەوە بانگەشە بۆ خەڵکی دەکات کە لە ماڵ دەرنەچن تا لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەدوور بن.

جێی ئاماژیە، لەو ساتە ڕۆناڵدۆ لە پورتوگال لە شاری مادێرا ڤیلایەکی بەپارەیەکی خەیالی بەکرێ گرتوە بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆشەویتسەکەی و منداڵەکانی بێت.

Back to top button