كیم جۆن ئون، ته‌ندروستی ناجێگیره‌ و له‌سه‌ره‌ مه‌رگدایه‌

سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆخی ته‌ندروستی سه‌رۆكی كۆریای باكوور به‌ ناجێگیر راده‌گه‌یه‌نێت و به‌رپرسانی كۆریای باشوور و كۆریای باكووریش هه‌واڵه‌كه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌ ماوه‌ی رابردوودا، دۆخی ته‌ندروستی كیم جۆن ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور تێكچووه‌ و لە 12-4-2020دا لە نەخۆشخانەی هیانگسان نه‌شته‌رگه‌ری دڵی بۆ ئه‌نجامدراوه‌، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك دووربێت له‌ چاوی میدیاكان و ده‌رنه‌كه‌وێت.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ده‌ڵێت: “له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری ته‌ندروستی “كیم جۆن ئون”م و باری ته‌ندروستی ناجێگیره‌ و له‌ سه‌ره‌ مه‌رگدایه‌”.

بەگوێرەی زۆرینەی ئاژانسە جیهانییەكان، لە رێكەوتی 15ی نیساندا كۆریای باكور ئاهەنگی یادی لەدایكبونی باوكی كیم جۆن ئون-ی گێڕاوە، بەڵام كیم لەنێو ئامادەبواندا نەبوە.

ئەو سەرچاوە هەواڵیانە باسیان لەوەشكردوە، كیم پێشتریش بەهۆی نارێكی دۆخی تەندروستییەوە ناڵاندویەتی، كۆتاجاریش كە بینراوە رێكەوتی 11ی ئەم مانگە بوە كە بەرەو نەخۆشخانە رۆشتوە بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری.

Back to top button