وه‌زیری ئه‌وقاف: زۆر دڵته‌نگین به‌ داخرانی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان

 

پشتوانی صادق وه‌زیری ئه‌وقاف وكارووباری ئاینی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه‌ زۆر سوپاسی مامۆستایانی ئاینی و ئه‌و نوێژ خوێنانه‌ ده‌كه‌م كه‌ سه‌ردانی مزگه‌وتیان ده‌كرد.

 

له‌ ماوه‌ی رابردو كه ئه‌و دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ رووی له‌ دونیا و هه‌رێمی كوردستانكرد، كه‌ مامۆستایانی ئاینی و مزگه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندترین شوێن بوونه به‌ بڕیاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

وه‌زیری ئه‌وقاف وكارووباری ئاینی راشیگه‌یاند كه‌ ره‌نگه‌ زۆر خه‌لك وا له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی دوێنێی حكومه‌ت تێگه‌یشتبن كه‌ مزگه‌وته‌كان له‌ مانگی ره‌مه‌زان ناكرێنه‌وه‌و به‌ داخراوی ده‌مێننه‌وه‌، به‌ڵام دڵنیایی مامۆستایانی خۆشه‌ویست ‌ده‌كه‌ینه‌وه‌ هه‌ر كاتێك هه‌ست بكرێت مه‌ترسی نه‌ماوه‌ مزگه‌وته‌كان یه‌كه‌م شوێ” ده‌بن به‌ر له‌ قوتابخانه‌و زانكۆكان و ده‌وامی فه‌رمی ده‌كرێنه‌وه، دڵنیشتان ده‌كه‌مه‌وه‌ ئێمه‌ زۆر له‌وان خه‌مبارترین ‌‌كه‌ ده‌رگای مزگه‌وته‌كان داخراوه‌.

 

Back to top button