بڕیارێكی نوێ له‌ وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهان به‌ تایبه‌ت له‌ وڵاتی ئێران حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری داخستنی سه‌رجه‌م خاله‌ سنوریه‌كانی ده‌ركرد له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران، پاش زیاتر له‌ مانگێك وه‌زیری ناوخۆ بڕیاری نوێی بۆ كردنەوەی چەند دەروازەیەكی سنووری بە چەند مەرجێك دەركرد.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان،ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ بە نووسراوێكی فەرمی بڕیاری كردنەوەی دەروازەی سنووری تەوێڵە لە هەڵەبجە و دەروازەی كێڵێ‌ لە سنووری ئیدارەی راپەڕین دەركرد و  لە رۆژی دەرچوونی ئەو بڕیارەوە كاری پێ‌ دەكرێت و پێویستە رێنماییه‌ تەندروستییەكان جێبەجێ‌ بكرێن.

وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ بەهیچ جۆرێك رێگا نادرێت بەچوونی گەشتیار بۆ ئێران یان هاتنی گەشتیار بۆ هەرێمی كوردستان بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ وەزیری ناوخۆ.

Back to top button