راگەیەنراوێکی هاوبەش لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕانەوە

دوای ئەوەی ئەمڕۆ شاندێکی بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیان کردوو، لە کۆبوونەوەیەکدا پەیوەندیی نێوان هەردوو حزب تاوتوێکران. دواترێش راگەیێندراوێکی هاوبەشیان راگەیاند.

لە راگەیێندراوەکەی یەکێتی و گۆڕاندا هاتووە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان، دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئاڵنگارییەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی و ئیداری تاوتوێدەکەن.

 

هەروەها  لە رگەیێندراوەکەدا هاتووە، بەرەوپێشبردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا و هێزە سیاسییەکان بە گشتی و هاوکاری و هەمانگی سێ هێزە سەرەکییەکەی پێکهێنەری حکومەتی هەرێم و بەستنی کۆبوونەوەی لایەنەکان بە گرنگ زانرا.

 

دەقی راگەیەنراوەکە:

راگەیەنراوێکی هاوبەش لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕانەوە

راگەیەندراوی رۆژنامەوانی

ئەمڕۆ چوارشەمە، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠، وەفدێکی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کرد لە سلێمانی دەباشان.

ئامانجی سەردانەکە بۆ پیرۆزبایی بوو لە ئەنجامدانی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی و هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێ.

لەو چوارچێوەیەدا، دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئاڵنگارییەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی و ئیداری گفتوگۆ کرا.
پەیوەندیدار بەکاریگەرییەکانی قەیرانی دارایی جەخت لەسەر دابینکردنی موچە و بژێوی ژیانی هاوڵاتیان کرایەوە، بۆ روبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناش پەیڕەویکردنی رێنماییە تەندروستییەکان بە پێویست زانرا.
هاوکاتیش پەیوەست بە ناوخۆی هەرێم، بەرەوپێشبردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا و هێزە سیاسییەکان بە گشتی و هاوکاری و هەمانگی سێ هێزە سەرەکییەکەی پێکهێنەری حکومەتی هەرێم و بەستنی کۆبوونەوەی لایەنەکان بە گرنگ زانرا.

لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەشدا، مەترسییەکانی داعش و جموجۆڵەکانیان لەسەر سنوری ناوچە جێناکۆکەکان گفتوگۆکرا و تەئکید لە پاراستنی خەڵکی ئەو ناوچانە کرایەوە.

یەکێتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان

 

 

Back to top button