لە هەولێر تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا چاکبووەوە

دوای ئەوەی دوێنێ تەندروستی هەولێر چاکبوونەوەی دووکەسی راگەیاند، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح رایگه‌یاند، كه‌سێكی دیكه‌ی تووشبووی كۆرۆنا چاكبووه‌ته‌وه‌ و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر رایگەیاندووە‌: نه‌خۆشێكی تووشبووی كۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبووەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بووه‌تەوه‌ و پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێتەوە ماڵەوە.

به‌ گوێره‌ی ئاماری بەڕێوەبەرایه‌تی گشتی تەندروستی هەولێر تا ئێستا 162 كه‌سی تووشبووی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر چاكبوونه‌ته‌وه‌.

Back to top button