مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رۆژی 1ـی ئایار له كرێكاران پیرۆز دهكات
به بۆنهی رۆژی جیهانی كرێكاران مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پهیامێكی بڵاوكردهوهو له پهیامهكهی مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستاندا هاتووه، وێڕای پشتیوانی تەواومان بۆ بەدەستهێنانی تەواوی مافە رەواكانیان و دابینكردن و فەراهەمكردنی ژیان و گوزەرانێكی شایستە بۆ كرێكاران، داواكارین هەردەم شانبەشانی چین و توێژەكانی دیكەی كۆمەڵگەی كوردستانیی هەمان دەست و بازووی بونیادنان و ئاوەدانكردنەوە و بووژانەوەی هەرێمی كوردستان بن تا بەهەموو لایەكمان بتوانین زیاتر هەنگاو بۆ پێشەوە بنێین و مافەكانی گەلەكەمان بەدی بێنین.
ههروهها له پهیامهكهی مهكتهبی سیاسی پارتیدا هاتووه، ئەو یادە لەكاتێكدا دێتەوە، كە قەیرانێكی تەندروستی جیهانی گرتۆتەوە و كاریگەری لەسەر تێكڕای بوارەكانی ژیاندا هەیە، بۆیە ئومێدەوارین بەزووترین كات كۆتایی پێبێت و كۆمەڵگەی كوردستانیی و جیهان هەر ساغ و تەندروست و ئاسوودە بن.
دهقی پهیامهكه
پەیامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
بەبۆنەی یەكی ئایار، جەژنی جیهانی كرێكاران..
بەبۆنەی هاتنەوەی(1ی ئایار)جەژنی جیهانی كرێكاران، پیرۆزباییەكی گەرم لە سەرجەم كرێكارانی كوردستان و جیهان دەكەین، چینی كرێكاران هەمیشە رۆڵی گرنگیان لە بونیاتنان و ئاوەدانكردنەوەی وڵاتەكەماندا هەبووە، هەروەها نكوڵی قوربانیدان و دەسكەوتاکانیان ناكرێ لەو بوارەدا بۆیە گرنگی و بایەخی چینی كرێكاران لە خەبات و تێكۆشانی رەوایاندا هەمیشە بەرز دەنرخێنین.
ئەو یادە لەكاتێكدا دێتەوە، كە قەیرانێكی تەندروستی جیهانی گرتۆتەوە و كاریگەری لەسەر تێكڕای بوارەكانی ژیاندا هەیە، بۆیە ئومێدەوارین بەزووترین كات كۆتایی پێبێت و كۆمەڵگەی كوردستانیی و جیهان هەر ساغ و تەندروست و ئاسوودە بن.
بەو بۆنەیەوە وێڕای پشتیوانی تەواومان بۆ بەدەستهێنانی تەواوی مافە رەواكانیان و دابینكردن و فەراهەمكردنی ژیان و گوزەرانێكی شایستە بۆ كرێكاران، داواكارین هەردەم شانبەشانی چین و توێژەكانی دیكەی كۆمەڵگەی كوردستانیی هەمان دەست و بازووی بونیادنان و ئاوەدانكردنەوە و بووژانەوەی هەرێمی كوردستان بن تا بەهەموو لایەكمان بتوانین زیاتر هەنگاو بۆ پێشەوە بنێین و مافەكانی گەلەكەمان بەدی بێنین.
جارێكی دیكە(1ی ئایار)جەژنی جیهانی كرێكاران لە سەرجەم كرێكارانی كوردستان و جیهان پیرۆز بێت و ھەمیشە سەرکەوتووبن.
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
30/4/2020