وەزارەتی ناوخۆ راگەیەندراوێكی لەسەر رێگەپێدانی ئەلكترۆنی بڵاوكردەوە

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەراگەیەنراویكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە مەبەستی خۆپاراستن لە ڤایروسی كۆرۆنا و ڕێگرتن لە بەریەككەوتنی هاووڵاتیان كە هوكارە بۆ گواستنەوەی ڤایروسی كۆرۆنا قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەنراوە.

وەزارەتی ناوخۆ هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە، سیستەمی رێگەپێدانی ئەلیكترونی رۆژانە لە كاتژمێر (8:00)ی بەیانی تا (3:00)ی پاشنیوەڕۆ كارایە.

دەشڵێت،بە مەبەستی خۆپاراستن لە ڤایروسی كۆرۆنا و رێگرتن لە بەریەككەوتنی هاوڵاتیان كە هۆكارە بۆ گواستنەوەی ڤایروسی كۆرۆنا، وەزارەتی ناوخۆ سیستەمی رێگەپێدانی ئەلكترونی دامەزراند كە تا بەردەوامی قەدەغەی هاتوچۆ ئەم سیستەمە كارا دەبێت.

هاوكات باسی لەوەشكردووە، كە ئەم ڕێگەپێدانە ئاڵوگوڕی هێزە ئەمنییەكان ناگرێتەوە كە بە ڕێنمایی و ڕێكاری تایبەت ئاڵوگۆڕیان پێدەكرێت.

https://www.moi.gov.krd/tregapidan/

Back to top button