ئەندامی بەناو ئەنجوومەنی مامۆستایانی نارازی لە سلێمانی هێرشی تووند دەكاتە سەر پێشمەرگە

عادل حەسەن ئەندامی ئەنجوومەنی بەناو مامۆستایانی نارازیی لە سلێمانی كە سەر بە یەكێتین، لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ كەناڵی ئێن ئارتی قسەكانی ئاراسی جەنگی دووبارە دەكاتەوە و دەلێت بەلێ پێشمەرگە لەشەری داعش بەس خەریكی سێلڤی گرتن بووە”.

عادل حەسەن هەروەها دەشلێت، پێشمەرگە لەشەری داعشی هیچ شەرێكی نەكردووە و فرۆكەكانی ئەمریكا دەهاتن لەداعشیان دەدا و پێشمەرگەش شوێنەكەی خاوێن دەكردەوە،

ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتر ئاراسی جەنگی برای لاهور جەنگی رایگەیاندبوو كە پێشمەرگە شەری داعشی نەكردووە بەڵكو فرۆكەكانی ئەمریكا لە داعشیان دەدات ئەوانش سێلڤیان لەگەڵ دەگرت، بەهەمان شێوە ئەو مامۆستایەی كە خۆی بە مامۆستایی نارازی و سەربەخۆ ناو دەبات، ریفراندۆم بەشكەست ناو دەبات وەك راگەیاندنەكانی یەكێتی و قسەكانی ئاراسی جەنگی دووبارە دەكاتەوە”.

Back to top button