ئەمشەو بۆ جارێكی تر داعش لە چەندین میحوەر دا هێرشی بۆ سەر پێگەكانی میلیشیاكانی حشدی شەعبی ئەنجامدا و چەندین كوژراو و برینداری لێكەوتەوە”.
بەگوێرەی راگەیاندراوی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە هێرشی ئەمشەوی داعش بۆ سەر چەند ناوچەیەك دا ١١سەرباز لە پۆلیس و سوپای عیراق كوژراون، هەروەها لەسنوری گوندی (عەرەب کۆی)ـی سەر بەقەزای (داقوق)ـی باشوری کەرکوکـ، چەکدارانی داعش هێرشیان کردۆتە سەر خاڵێکی سەربازی سوپای عێڕاق ولەئێستادا شەڕ وڕوبەڕوبونەوە لەنێوانیان بەردەوامە،
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان” لە دیالە پولیسێک بە قناسی داعش کوژرا، ئەمە لەكاتێكدایە ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدینیش داوای هێزی زیاتر دەکات لە حەشدی شەعبی بەهۆی مەترسی داعشەوە
له ناحيه ئسحاق”.
هەروەها هەر ئەمشەو چەکدارانی داعش ھیرشیان کردوەتە سەر لیوای ٣١٤ی سەربە میلیشیاکانی سەرایا سلام لەناوچەی (الحویش) لەنزیک قەزای سامەرا”.
زانیاریەكان باس لەوەش دەكەن” کاژمێر ۱٠:٠٠ـی ئەمشەو ژمارەیەکـ چەکداری داعش لەگوندی (زاغنیە)ـی سەر بەناحیەی (عبارە)ـی سەر بەپارێزگای دیالە، هێرشیان کردە سەر خاڵێکی سەربازی پۆلیسی ئامادەی دیالە، لەئەنجامدا ٤ پۆلیس کوژران، وشەشی برینداربوون،
لەهەمان کاتدا لەسنوری ناحیەی (عوزێم)ـی سەر بەپارێزگای دیالە، دوای تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو بەهێزە عێڕاقییەکاندا چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەریان تائێستا زیانەکانی ئەو هێرشە نەزانراوە.
کەمێک پێش ئێستا چەكدارانی داعش پەلاماری گوندی زاعنیەی سەربە ناحیەی عبارەی سەربە دیالە داوە.
بەپێی زانیاریە سەرەتاییەكان 5 كوژراو 6 بریندار هەیە كەلەناویاندا هاووڵاتی مەدەنیش هەیە”.
ئەمە لەكاتێكدایە لە مانگی نیسانی ساڵی 2020 دا رێكخراوی تیرۆرستی داعش لەچەندین پارێزگایەكی عێراق 89 كردەوەی تیرۆرستی ئەنجامداو كە بەم شێوەیی لای خوارەوە بووە.
يه‌كه‌م: پارێزگاى کەرکووک، 29 كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى:
8 بۆمبى چێندراو.
12 هێرشى چه‌كداريى.
1 هێرش به هاوه‌ن.
1 كوشتن.
1 رفاندن.
3 ده‌ستڕێژى گولـله
1 بازگه‌ى وه‌همى.
1 هێرشى خۆكوژى.
1 كرده‌وه‌ى ته‌قاندنه‌وه.
قوربانييه‌كان، 43 كه‌س:
12 كوژراو.
27 بريندار.
4 رفێندرا‌و.
دووه‌م: پارێزگاى نه‌ينه‌وا، 16 كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى:
5 بۆمبى چێندراو.
5 هێرشى چه‌كداريى.
1 كوشتن.
1 ده‌ستڕێژى گولـله.
1 نارنجۆكى ده‌ستى.
2 بازگه‌ى وه‌همى.
1 سووتاندن.
قوربانييه‌كان، 28 كه‌س:
16 كوژراو.
12 بريندار.
سێيه‌م: پارێزگاى دياله، 22 كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى:
8 بۆمبى چێندراو.
8 هێرشى چه‌كداريى.
2 هێرش به‌هاوه‌ن.
2 ده‌ستڕێژى گولـله.
1 ته‌قاندنه‌وه.
1 هێرش به نيشانشكێن.
قوربانييه‌كان، 51 كه‌س:
12 كوژراو.
39 بريندار.
چواره‌م: پارێزگاى سه‌لاحه‌ددين، 11 كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى:
3 بۆمبى چێندراو.
7 هێرشى چه‌كداريى.
1 هێرش به‌هاوه‌ن.
قوربانييه‌كان، 22 كه‌س:
11 كوژراو.
10 بريندار.
1 رفێندرا‌و.
پێنجه‌م: پارێزگاى ئه‌نبار، 7 كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى:
2 بۆمبى چێندراو.
3 هێرشى چه‌كداريى.
1 هێرش به‌هاوه‌ن.
1 ده‌ستڕێژى گولـله.
قوربانييه‌كان، 13 كه‌س:
8 كوژراو.
4 بريندار.
1 رفێندرا‌و.
شه‌شه‌م: پارێزگاى بابل، 1 كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى:
قوربانييه‌كان: 3 بريندار.
حه‌وته‌م: پارێزگاى سلێمانى، 3 كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى:
1 بۆمبى چێندراو.
1 هێرشى چه‌كداريى.
1 ده‌ستڕێژى گولـله.
قوربانييه‌كان، 4 كه‌س:
3 كوژراو.
1 بريندار.
ئەمە لەكاتێكدایە تاوەكو ئێستا شەر بەردەوامە لە ناوچەكانی ئیسحاق و گوندی كاكەیەكانی سنوری باشوری كوردستان”.
Post Views: 89