لە شاردی دیواندەڕەی رۆژهەڵاتی کوردستان هێرش کرایە سەر هێزەکانی سوپای پاسداران
سەرچاوەهەواڵیەکانی تایبەت بە “دەزگای میدیایی خواکوڕک” لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە باس لە هێرشێکی چەکداری دەکەن بۆ سەر هێزەکانی سوپای پاسداران .
لەم شەڕ و تێکهەڵچوونەدا کە ئەمڕۆ سێشەممە لە نێوان هێزێکی چەکدار کە تا ئێستا روون نییە سەر بە کام یەک لە حزبەکانی رۆژهەڵاتین لە گەڵ هێزەکانی سوپای پاسدارن لە ناوچەیەکی سەر بە شاری دیواندەرە هاتۆتەئاراوە 3 ئەندامی پەلە باڵای سوپای پاسداران کوژراون .
ئەوەی تا ئیستا روون بۆتەوە کوژراوەکانی سوپای پاسداران بریتین لە شەکیبا سەلیمی ، جەعفەر نیزام پوور و محەممەد شەکەری .
سەرچاوەی هەواڵ باس لەوە دەکات وێڕای ئەوەی تا ئێستا روون نییە ئەو هێزە سەر بەکام یەک لە حزبەکانی رۆژهەڵاتە بەڵام حکومەتی ئێران دەستی کردووە بە ئازار و ئەشکەنجەی خەڵکانی سڤیلی ناوچەکە و گەڕان بە شوێن ئەو هیزەدا بەردەوامە .