سه‌رۆك بارزانی: خوازیارم مسته‌فا كازمی بتوانێت په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بكات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/05/سه‌رۆك-بارزانی-و-مسته‌فا-كازمی.jpg)
له په‌یامێكدا سه‌رۆك بارزانی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، پیرۆزبایی له مسته‌فا كازمی ده‌كات به بۆنه‌ی متمانه پێبه‌خشینی له لایه‌نی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه و ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق.
له په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ مسته‌فا كازمی ده‌خوازم له ئه‌ركه نوێیه‌كه‌ی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی سه‌قامگیری بۆ وڵات.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه: خوازیارم بتوانێت په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بكات و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.