سوید: ئه‌مڕۆ 99 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له ده‌ستدا، حكومه‌ت ئاماده نیه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رابگه‌یێنێت
ده‌سه‌ڵاتدارانی كه‌رتی ته‌ندروستی سوید ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایانگه‌یاند كه ژماره‌ی مردووان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ سه‌رووی سێ هه‌زار كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
له ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێری رابردوودا نه‌وه‌د و نۆ كه‌سی دیكه له سوید به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له ده‌ستداوه و به‌مه‌ش ژماره‌ی مردووان به‌هۆی كۆرۆنا له‌و وڵاته‌دا گه‌یشتووه‌ته سێهه‌زار و چل كه‌س.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی تووشبووان به‌هۆی كۆرۆنا له سوید بۆ بیست و چوار هه‌زار و شه‌شسه‌د و بیست و سێ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
سوید كه ژماره‌ی دانیشتووانی ده پۆینت سێ ملیۆن كه‌س كه‌متر رێوشوێنی تووندی بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گرته به‌ر به به‌راورد به وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا. له‌و كاته‌وه‌ی كۆرۆنا له سوید بڵاوبووته‌وه ته‌نها هه‌زار و شه‌شسه‌د و چل و پێنج كه‌س پێویستیان به به‌شی چاودێری چڕ هه‌بووه.