پەیامێکی مەترسیدار لە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستانەوە.

 

 

چاودێرێک خەڵکی هەرێمی کوردستان بە جیاوازی رەنگ و ئینتمایانەوە چاوەڕوان بوو، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە کۆبوونەوەی پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ (10/5/2020)، وەک ئەوەی بڵاوکراوەتەوە بەئامادەبونی (هاوسەرۆكان) لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو، بەلایەنی کەمی بە مەبەستی زەمینەخۆش کردن بۆ خاوکردنەوەی گرژیەکان بە ئاڕاستەی هێورکردنەوە و چارەسەرکردنی بارودۆخەکە پەیامێکی چارەسەرخوازانەی تێدابوایە،  نەک پەیامی گەلەکۆمەکی، کە نە خزمەت دەکات و نە لەئاست رەوشەکەدایە.

کاتێک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:”ئەەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاریدا بەهەماهەنگی و راوێژ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان هەڵوێستی هاوبەش گەڵاڵە بكرێت بۆ رێگری كردن لە (ئینفیراد)و تاكڕەوی و بەكارهێنانی دامەزراوەیەكی دیموكراسی و نیشتمانی وەك پەرلەمان بۆ بەرژەوەندی تەسكی حزبی.” لەبەشێکی دیکەیدا هاتووە:” يئەنجومەنی سەركردایەتی بەبایەخەوە هەڵوەستەی جدی كرد لەسەر پرسی (لامەركەزییەتی ئٔیداری) هەروەك لەرێكەوتنی سیاسی نێوان یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەم و كارنامەی حكومەتی هەرێمیشدا هاتوەو ئێستایش بۆتە خواستێكی میللی و گشتگیر لەسەرانسەری هەرێمی كوردستانداو پێویستە هەرچی زوە بچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.”

لە کارنامەی حکوومەتدا بە بایەخەوە باس لە شۆڕکردنەوەی دەسەڵات کراوە و گەڕانەوەی تێدا نییە، بەڵام هیچ ئاماژەیەک نییە، کە بوو بێتە خواستێكی میللی و گشتگیر لەسەرانسەری هەرێمی كوردستاندا” ئەویش لەبەر یەک هۆی سادە، تا ئێستە جگە لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانییەوە، هیچ یەکێک لە ئەنجوومەنەکانی دیکە باسیان لێوە نەکردووە، بۆیە باشتر بوو بەرلەوەی بکرێتە بابەتی کۆبوونەوەی سیاسی، لەلایەن سەرجەم ئەنجوومەنەکان بە یارمەتی کەسانی پسپۆر و شارەزا کۆڕبەندێک ئەنجام بدرێت بۆئەوەی پرۆژەکی کامل و گشتگیری لێ بکەوێتەوە، کە لەئاست ئایندەی کوردستان و ویستی هاووڵاتیاندا بێت.

Back to top button