پەیامی پیرۆزبایی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بەبۆنەی رۆژی جیهانی په‌رستاران، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: “په‌رستاران پیشه‌نگ و پیشمه‌رگه ئاسا لە رۆژانی سەختدا لە ھێڵی پێشەوەن”.
دەقی پەیامی وەزیری تەندروستی به بۆنه‌ی 12ی مایس
(رۆژی جیهانی په‌رستاران) گه‌رمترین پیرۆزبایی له په‌رستاران بەگشتی و پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی لە كوردستان بەتایبەتی ده‌كه‌ین.
ڕۆڵی په‌رستاران و کارمەندانی تەندروستی له ته‌واوی پێشهات و قه‌یرانه‌كانی ڕابردوو پیشه‌نگ و پیشمه‌رگه ئاسا بوونه له قەیرانی دارایی و خزمەتگوزاریەکانی ئاوارە و پەناهەندەکان و جه‌نگی دژ به تیرۆرستانی داعش و به‌رگریکردن و ڕۆژانی سه‌خت و ڕووداوە جۆراوجۆرەکان هەردەم له هێڵەكانی پێشه‌وه بوونە، هەر لەم دەرفەتە سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدان بەگشتی و شەهیدانی کارمەندانی تەندروستی و قوربانیان دادەنوێنین.
ئه‌مرۆش له سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 به گیانی مرۆڤدۆستانە و نیشتمانپەروەرانە به‌وپه‌ڕی لێهاتوویی ڕووبه‌ڕووی هه‌موو قۆناغه‌كانی گه‌ڕان و پشكینین و چاره‌سه‌ری بووینەوە و ڕۆڵی به‌رچاو و نمونه‌ییان بینیوە تەنانەت ڕووبەڕووی تووشبوونیش بەو ڤایرۆسە بوونە.
هه‌وڵه‌كانیان بۆ پاراستنی هاوڵاتیان و ده‌ربازكردنی قۆناغی سه‌خت و دژوار ده‌بێته هه‌وێنی كارنامه‌ی كاره‌كانی داهاتووی به‌ره‌وپێشبردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وێڕای ڕێز و سوپاسگوزاری و ده‌ستخۆشی لە ئه‌رك و ماندووبونیان، پاڵپشتی و پشتگیری ته‌واوی ماف و داخوازیه‌كانیان ده‌بێت و دووپاتی دەکەینەوە کەوا په‌رستاران و كارمه‌ندنی ته‌ندروستی له پێشتر و ئێستاشدا پێویستیان به مافی زیاتر و سازكردنی زه‌مینه‌ی له‌بارتر هه‌یه بۆ پێشخستنی زیاتری تواناكان و خۆشگوزەرانیان و دەرەنجام بۆ پتەوکردنی جومگەی سیستەمی تەندروستی لە کوردستانی خۆشەویستمان.
جارێکی تر سڵاو له خزمه‌ت و ماندوبوونتان و دووباره پیرۆزه ڕۆژی جیهانی په‌رستاران.
د. سامان حسین بەرزنجی
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
11 ئایار 2020