سلێمانی : حەوت کەسی دیکە تووشی  ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

 

لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی ئاشکرای دەکات 7 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار کراوە .

 

لە درێژەی راگەیاندراوەکەدا هاتووە لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، حەفت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، چوار ئافرەتی تەمەنەکانی 55 و 41 و 22 و 17 ساڵ و پیاوێکی تەمەن 45 و کوڕێکی گەنجی تەمەن 18 ساڵ و کوڕێکی منداڵ تەمەن 10 ساڵان، چوار تووشبوو دانیشتووی شاری سلێمانین و سێ توشبووەکەی تر دانیشتووی ناحیەی بازیانن

Back to top button