مه‌سرور بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ عیسمه‌ت ئه‌رگوشی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی خوشكی به‌ڕێزیانه‌وه‌.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌

به‌ڕێز عیسمه‌ت ئه‌رگوشی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی هه‌رێمی كوردستان:

به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خوشكی به‌ڕێزتانم بیست. پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیتان لێده‌كه‌م ، خوای مه‌زن گیانی به‌ به‌هه‌شت شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌واییش به‌ بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان ببه‌خشێت.

مه‌سرور بارزانی

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

2020/5/18

Back to top button