د. شێرکۆ کرمانج بۆ سەرکەوت شەمسەدین کاکی شەکرشکێن گوێ بگرە
لەوتارێكی دا لەبارەی قسەكانی سەركەوت شەمسەدین كە گوتبووی با بەهێزی سەربازی رێگری لە هەناردەی نەوت بكەین، دەنووسێت” ئەمە چ دیموکراسییەکە کە دەوڵەتێک خۆی بە دیموکراسی دابنێت و کەسێک خۆی بە دیموکرات بزانێت و پێشنیازی چارەسەری سەربازی بۆ پرسە ناوخۆییەکانی بکات. ئەمە چ ئەندام پەرلەمانییەکە کە داوای شەڕی ناوخۆ لە لایەنو دامەزراوەکانی دەوڵەتەکەیو خەڵکەکەی بکات.
هەروەها نووسەر لەخاڵی دووەمی نووسینەكەی دا كە ئاراستەی ئەو ئەندام پەرلەمانتارەی كردووە دەلێت”دەوڵەتی مەرکەزی لە ٢٠٠٥ ـەوە پرسی دیاریکردنی چارەنوسی ناوچە دابڕێنراوەکانو ماددەی ١٤٠ی دەستور دیزە بە دەرخۆنە دەکات، ئەدی بۆ بۆ ئەو پرسە گرنگو چارەنوسسازە داوای ڕاپەڕینی جەماوەریو بەکارهێنانی هێز ناکەیت؟ بۆ داوا لە قەزای عێراقیو ڕێکخراو دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان ناکەیت بێنە سەر خەتو مافە زەوتکراوەکانی خەڵکی کوردستان وەربگریت.
نووسەر لەبارەی دزین نەوت دەلێت” کاکی نائیبی کوردی ئەدی بۆ لە دژی ئەو هەموو میلیشیا نایاساییەی عێراق کە دەستیان سورە بە خوێنی زیاتر لە ٥٠٠ خۆپیشاندەری عێراقی داوای هەنگاوی قەزاییو سەربازی ناکەیت؟ بۆ داوای دادگایی دزو جەردە تایفییەکانی بەغدا ناکەیەت؟ هەروەها دەشنووسێت” تۆ نوێنەری کوردیت لە بەغدا، ئەگەر منیش وانەڵێم ئەوە ئەو تەلەفزیۆنو دەزگایەی کە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کردویت وای ناساندویت، ئەی بۆ داوای مافی خەڵکی ناوچە دابڕێنراوەکان ناکەیت کە تەعریب بە خەستی گەڕاوەتەوە ناوچەکانیان. بۆ داوای مافی ئەو جوتیارە کوردو تورکمانانە ناکەیت کە ڕۆژانە هەڕەشەی تەعریبو دەرکردنیان لەسەرەو دەغڵو دانەکانیان دەسوتێنرێن؟
هەروەها لەكۆتایشدا دەنووسێت” ئەگەر هەر کێشەیەکت لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێم هەیە وەرە لە هەولێر داوای بکە، خۆ تۆ لە مامۆستایانی دهۆک زیاتر نیت، زۆر زۆر دەگیرێیت، بۆ لە دوورەوە شەکردەشکێنێت.