بەشێكی زۆری كۆمپانیاكانی سلێمانی بەشداری هیچ كەمپینێكی هاوكاری خەڵكیان نەكردووە
دوای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهانی كۆمەڵێك كەمپین لە هەرێمی كوردستان بۆ هاوكاری ( كەمدەرامەت و زیانلێكەوتووانی قەیرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا) درا، لەو بارەیەوە كۆمەڵێك كەمپین كرا بۆ هاوكاری كردنی خەڵك كەمدەرامەت”.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە، كۆمپانیاكانی سلێمانی بەدیاری كراوی كۆمپانیاكانی یەكێتی ئامادە نەبوونە بەهیچ شێوەیەك هاوكاری ئەو كەمپینانە بكرێت كە بۆ خەڵك كەمدەرامەت بووە، بەشێوەیەكیش تەواوی كۆمپانیاكان هەرەشە لێكراو بوونە كە دەست بۆ پارەكانیان ببەن، چونكە ئەوە بەپێی باوەری خۆیان لەقازانجی حكومەت دایە”.
ئەمە لەكاتێكدایە جگە لە كۆمپانیاكان و خەڵك سەرمایەداریش بەشداری كەمپینەكان بوونە، بۆ هاوكاری كردن لە شاری هەولێر و دهۆك”.