مه‌یاده نه‌جار: هه‌ولێر و به‌غدا نزیك بوونه‌ته‌وه له رێككه‌وتنی كۆنكرێتی
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌غدا بڕیاریدا بڕ 400 ملیار دۆلار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت كه چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا به بڕیارێكی سیاسی راوه‌ستا بوو، په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتی ده‌لێت “گفتوگۆكانی شاندی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا ئه‌رێنین و به‌مزووانه رێكه‌وتنێكی كۆنكرێتی له‌گه‌ڵ به‌غدا واژوو ده‌كرێت”.
مه‌یاده نه‌جار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندووه “گفتوگۆی زۆر له‌نێوان هه‌ردوو شاندی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه‌كانی عیراقی كراوه و له یه‌كتر نزیكبونه‌وه‌یه‌ك هه‌یه و ئاماژه‌كان ئه‌رێنین، به‌ڵام تائێستا هیچ رێككه‌وتنێكی فه‌رمی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌نجامنه‌دراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ردوولا گه‌شبینن به‌مزووانه رێككه‌وتنێكی كۆنكرێتی بكرێت و كێشه‌كان له ریشه‌وه چاره‌سه‌ربكرێن، تا جارێكی دیكه پێویستیمان به گفتوگۆ و دانوستان نه‌بێت”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی گوتوشیه‌تی “رێككه‌وتنه‌كه بۆئه‌وه‌یه بابه‌تی موچه‌ی موچه‌خۆران و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان زامن بێت و هاووڵاتیان توشی دڵه‌ڕاوكێ نه‌بن، ئێمه‌ش هه‌موو هه‌وڵێكمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی بتوانین رێككه‌وتنێكی كۆنكرێتی له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ین”.