لە ئاکرێ ٥ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

دوای ئەوەی دوێنێ دووکەس لە قەزای ئاکرێی سەر بە پارێزگای دهۆک تووشیکۆرۆنا بوو، ئەمڕۆ پێنج کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکران، هەموویان پیاون و دانیشتووی قەزای ئاکرێن، پیشەیان پاسەوانن لەسەر میلاکی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەمەنیان ٣٨ و ٣٧ و ٣٧ و ٣٦ و ٣٠ ساڵن دوای تەواوبوونی دەوامیان لە شاری بغداد و گەڕانەوەیان و وەرگرتنی نمونەی پشکنینی تاقیگە دەرەنجام پۆزەتیف دەرچوون.

وەزارەتی تەندروستی
٢٣ ئایار ٢٠٢٠

Back to top button