مردنی ره‌فسنجانی به‌ره‌و دۆسیه‌یه‌كی سیاسی هه‌نگاو ده‌نێت
خواكوڕك
دوێنێ یه‌ك شه‌ممه راگه‌یاندنی فه‌رمی ئێران، مردنی هاشم ره‌فسه‌نجانی سه‌رۆك كۆماری پیشووی ئێرانیان بلاوكرده‌وه، به‌پێی راگه‌یانراوه‌كه ره‌فسه‌نجانی به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ له‌یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی تاران گیانان له‌ده‌ست داوه.
مردنی ئه‌و سه‌ركرده‌یه له‌ناوه‌نده جیهانیه‌كان ده‌نگادانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه و له‌گه‌ڵ خۆشی‌دا شیكاری و گومانه‌كانی زیاتر كردوه، ڕیفۆرمخوازانی ئێرانیش ده‌پرسن مردنی ره‌فسه‌نجانی ئایا سروشتی بووە یان هۆكارێكی لە پشتەوە بووە؟.
ڕیفۆرمخوازانی ئێران كە ڕەفسنجانی بە بەشێك لە خۆیان دادەنێن، رایده‌گه‌یه‌نن گومان ده‌كه‌ن كە مردنه‌كه بە شێوەیەكی “بایلۆجی” لە نەخۆشخانە تیرۆر كراوبێت و گوكان ده‌كرێت دەرمانێك خرابێته جەستەی و نەخۆشییە شێرپەنجەكەی بڵاوە پێ كردبێت.
پێشتر حەسەن قازیزادە هاشمی وەزیری تەندروستیی ئێران رایگه‌یاندووه، كاتێك دۆخی تەندروستیی ڕەفسنجانی دژوار بووه، تیمی تایبەتی پزیشكیی خۆی لەوێ نەبووە. و بەبێ ئەوان ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە و دواتر كه گەیشتوون، هەموو شتێك كۆتای هاتووە و مردووە.
ره‌فسه‌نجانی له‌كۆتایی ته‌مه‌نی لایه‌نگرێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ریفۆرمخوازه‌كان بووه و هه‌میشه به وتاره‌كانی پشگیری له گۆرانكاری ریشه‌یی و گۆڕی ده‌ستووری ئێران كردووه و هه‌میشه دژی ده‌سه‌ڵاتی عه‌لی خامنه‌یی ده‌ركه‌وتووه.
له‌مانگی 4ـی ساڵی رابردوو ناكۆكییەكانیان گەیشتە ترۆپك و خامنەیی لە گوتارێكدا ڕەفسنجانی بە خیانەتكار وەسف كرد، تەنیا لەبەر ئەوەی لە تویتەر نووسیبووی ئێستە سەردەمی گفتوگۆیە نەك مووشەك.