ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر: دوای جه‌ژن قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌ڵده‌گیرێت

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا كه‌ له‌ رۆژانی جه‌ژن بۆ ماویی 72 كاتژمێر قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ رابگه‌یێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێشتان 24 كاتژمێر ماوه‌ گوته‌بێژی گوتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنی هەولێر رایگه‌یاندووه‌ كه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ درێت ناكرێته‌وه‌و لەدوای جەژن قەدەخەی هاتووچۆ هەڵدەگیرێت.

هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر و گوتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر له‌ باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راگەیاند: “بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمڕۆوە عەلوەی سەوزە و میوەی هەولێر، نانەواخانە و سەمونخانەکان دەکرێنەوە. ئەمەش بۆ ئاسانکاری و دابینکردنی پێداویستی هاونیشتمانیان دەبێت، هەروەها کارئاسانیش بۆ جووتیاران دەکرێت بچنە سەر زەوییە کشتوکاڵییەکانیان”.

جێگری پارێزگاری هەولێر و گوتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ره‌تكردنه‌وه‌ كه‌ باس له‌ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یێنێت كه‌ دوای جه‌ژن قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌ڵده‌گیرێت.

Back to top button