یەکەم کەشتی نەوت هەڵگری ئێرانی گەیشتە بەندەری ( ئال پالیتۆ ) لە ڤەنزوێلا
یەکەم کەشتی نەوت هەڵگری ئێرانی گەیشتە بەندەری ئال پالیتۆی ڤەنزوێلا کە تایبەتە بە پاڵاوگەی گەورەی ئەو وڵاتە لە رۆژئاوای ( کاراکاس )
هاوکات دووەم کەشتی نەوت هەڵگری ئێرانی رۆژی شەممە گەیشتە ئاوەکانی سنووری دەریایی ( کارائیب ) و نزیک دەبێتەوە لە ئاوەکانی ڤەنزوێلا ، سێ کەشتی تریش لە ئەقیانووسی ئەتلەنتیکی باشووری بەڕێوەن بۆ ئەو وڵاتە .
ئە زانیارییە لە تویتێکدا لە لایەن ناوەندی جیهانی چاودێری نەوتهەڵگرەکانەوە بڵاو کرایەوە و دەنووسێت نەوتهەڵگری ( فوورچوونی ) ی ئێرانی بە 43 ملیۆن لیتر بەنزینەوە گەیشتە ڤەنزوێلا .